ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراق لەبارەی فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، فڕۆكه‌خانه‌كه ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له‌سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ده‌یه‌وێت بۆ ڕاى گشتى رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌پێدانى مۆڵه‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ركوك بخاته‌ڕوو"، روونیشیكرده‌وه، "فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌موو پێوەر و پێداویستییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌یاساكانى مۆڵه‌تى فڕۆكه‌خانه‌كانی له‌ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقى به‌جێ گه‌یاندووه، كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى رێكخراوە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌وانى شارستانى".
وتیشى، "هه‌ندێك رێكارى ته‌كنیكى هه‌ن په‌یوه‌ستن به‌به‌خشین یاخود پێدانى مۆڵه‌ت بۆ ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه، كه‌ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واو بكرێت"، دووپاتیشیكرده‌وه، "نه‌خشه و ماسته‌رپلانى فڕۆكه‌خانه‌كه له‌ئێستادا لاى زانكۆى ته‌كنه‌لۆژیایه به‌مه‌به‌ستى راستاندنى".
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى کە "سه‌رجه‌م پێوه‌ر و پێداویستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ركوك ته‌واوكراوه و له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌م بابه‌ته ده‌سه‌ڵاته‌كه مۆڵه‌ت ده‌داتە فڕۆكه‌خانه‌كه كه له‌ئێستادا ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له‌سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان."