سەردێڕ:

ئەمنستی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ٦٤٣ هاوڵاتی عێراقی دەکات

فۆتۆ: 
2021-06-03

561 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ئێستا چارەنووسی ٦٤٣ هاوڵاتی دیار نییه، کە لە کاتی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری فەلوجە لەدەست چەکدارانی داعش، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە رفێندراون.


لین مەئلوف جێگری بەڕیوەبەری رێکخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا رایگەیاند، "پێنج ساڵ لەمەوبەر، ئەو کاتەی کە هاوڵاتیانی شاری فەلوجە لە شەڕی دژی بە داعش ئاوارەی ناوچەکانی دیکە بوون، ٦٤٣ کەس لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی رفێندران."

لین مەئلوف باسیشی لەوەکرد، ئەو کەسانەی کە ڕزگاریان بوو دوچاری لێدان و سوکایەتی پێکردن بونەوە و کەسوکاری ئەو پیاو و کوڕانە لە مەینەتیێکی گەورەدا دەژین بەوەی کە چارەنووسی نەوەکانیان نازانن، ئایە  لەژیاندا ماون خود نا.

 

ئەو بەرێوبەرەی رێکخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی داواشی لەحکومەتی عێراقی کرد، چارەنووسی ئەو کەسانەی کە رفێندراون ئاشکرا بکرێن و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش رابگەیەنرێت و تۆمەتبارانیش بەپێی یاسا سزا بدرێن.

روونیشیکردەوه، ئەو کەسانە لە بەردەم دایک و باوکیان رفێندران.