سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی بەغدا دەکات

فۆتۆ: 
2021-06-03

845 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی چاوگێک لە حکومەتی عێراقەوە، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ پرسی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق سەردانی بەغدا بکات.


چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاندووە، دومینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆدەبێتەوە، دواتریش پرسی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی عێراق تاوتوێ دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی چواری ئەمساڵدا، سێیەم گەڕی گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە بەشێکیشی تایبەت بوو بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.