سەردێڕ:

لە نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا چەند گۆڕانکارییەک کرا

فۆتۆ: 
2021-06-03

1858 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاریدا گۆڕانکاری لە نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکوکدا بکات.


بەگوێرەی نووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە نوسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکوکدا چەند گۆڕانکارییەک ئەنجامدراوە بە جۆرێک بەڕێوەبەری نوسینگەکە لە سەوسەن تەیبەوە گۆڕدراوە بۆ لوئەی ئەرکان.

هاوکات، بەڕێوەبەری پێشوو و ئێستای کۆمسیۆنیش هەر لە پشکی کوردە و جگە لە بەڕێوەبەری نوسینگەکە چەند گۆڕانکارییەکی دیکەش ئەنجامدراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا بەڕیوەبچێت و بەوهۆیەوە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.