لە پاش شەش مانگ لە راگرتنی، وەزارەتی بازرگانی عێراق برنجی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیانی نارد بۆ هەرێم و لە ئێستادا گەشتووەتە پارێزگای سلێمانی.
شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، برنجەکە گەشتووەتە کۆگاکانی سلێمانی و دەستکراوە بە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو برنجەی گەیشتووە کوالێتی باشە.
مانگی پێشوو وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی چەند ماددەیەكی دیكەی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان، وەك نیسك و نۆك و فاسۆلیا، بۆ ئەو مەبەستەش بەپێی ماددەی ٥٠ی یاسای بودجە، بڕی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ بەشەخۆراکی ئەمساڵی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم زیاد کرا.