سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی رابردوو هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی پەلکێشی نادیاریان بکەن، بەڵام لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای وڵات و میکانزمی جێبەجێکردنی یاسایان لەسەر بنەمای دەستوری جێگیرکرد.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ساڵێکی سەخت بەسەر تەمەنی حکومەتدا تێپەڕی و رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووەوە، بەڵام توانیویانە هەندێکیان تێپەڕێنن و کاریش دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی دیکە.
کازمی لەبارەی هەڵکوتانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوچەی سەوز دەڵێت، هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی پەلکێشی نادیاریان بکەن، بەڵام بە دانایی مامەڵەی لەگەڵدا کرا.
لەبارەی کاری وەزارەتەکاندا مستەفا کازمی، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکان پێویستە بەدواداچوون بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکان و چاودێریی ئەو ئاستەنگییانە بکەن، کە دێنەبەردەم ئەو بڕیارانە و بچنە فەرمانگەکان بۆ بەدواداچوونی کاری فەرمانگەکانیان.
لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەدا، هێزى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق، قاسم موسلح، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکانی حەشدی شەعبیان لە پارێزگای ئەنبار بە تۆمەتى تیرۆر دەستگیرکرد، کە بەهۆیەوە ئاڵۆزیی لە بەغدا روویدا، بەڵام دوای كۆبوونهوهی فهرماندهكانی حهشد شەعبی لهگهڵ مستهفا كازمی، هێزێكی ئهمنی عێراق، قاسم موسڵیحیان رادهستی فهرماندهیی حهشدی شهعبی كرد.