پەیامنێری ئێن ئاڕتی رایگەیاند، بەهۆی هێرشی یاوەری نەخۆشێک بۆ سەر پزیشکێکی نەخۆشخانەی کیندی لە بەغدای پایتەخت گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە پەیامنێری ئێن ئاڕتی رایگەیاند، ئەو پزیشکە ناوی "یوسف مەحەمەد"ەو لەکاتی ئەرکەکەیدا، دوای ئەوەی لەلایەن یاوەری یەکێک لە نەخۆشەکان هێرش دەکرێتە سەری چەقۆیەک لە ملی دەدات و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
باسیشی لەوەکرد، لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە پزشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە هەوڵیاندا لە خوێنبەربونی ملی رزگاری بکەن، بەڵام لەکۆتاییدا گیانی لەدەستدا.
لەبەرامبەردا سەندیکای پزیشکانی عێراق رایگەیاند، رووداوی هێرشکردنە سەر یوسف محەمەد کارمەندی نەخۆشخانەی کیندی لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە روویداوە و بەتایبەت لەناو ژوری ماڵەکەی ئەنجامدراوە. لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو رووداوە دەستیپێکردووه.