سەردێڕ:

سوپای عێراق بە بەهای نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار چەکی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەرگرت

فۆتۆ: 
2021-06-01

1092 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە بەهای دوو ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٤١٠ دۆلار چەک و فیشەکی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش وەرگرت.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کە پێشکەش بە هێزەکانی عێراق دەکرێت، بە بەهای نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار چەکیان لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش وەرگرتووه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە،  بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ بە بەهای دوو ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٤١٠ دۆلار چەک و فیشەکی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش وەرگرتووه‌.

هاوکات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی عێراق بەئامانجی کۆتاییهێنان بەو گروپە چەکداریە دەستی بە پێشکەشکردنی کۆمەکییەکانی بە سوپای عێراق کردووە.