لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق بڕیاریدا بەمانەوەی قەدەغەی نیمچەیی لەسەعات ٩ی شەو تاوەکو ٥ی بەرەبەیانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی سەلامەتی و تەندروستی بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی، هاوکات، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، قەدەغەی هاتوچۆی نمیچەیی لە کاتژمیر ٩ی شەو تاوەکو ٥ی بەیانی لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامدەبێت.
باسی لەوەشکردووە، ئەو چین و توێژەی جیاکارییان بۆ کراوە و هاتوچۆ دەکەن لە شەواندا هەر وەکو خۆی دەمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەواڵی لابردنی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی بڵابووەتەوە، بەڵام قەدەغەکە بەردەوام دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپشت بەستن بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی، لە ١٢ی ئایارەوە تاوەکو ٢٢ی ئایار قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لەعێراق جێبەجێدەکرێت.
لەماوەی رابردووشدا، قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی و پچڕ پچر لەعێراق و بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا جێبەجێکرا.