سەردێڕ:

نوری مالیکی: دەبێت حەشدی شەعبی و ھێزە چەکدارەکانی یەکڕیزبن

فۆتۆ: 
2021-05-30

2121 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "ھەوڵی ژمارەیەک لایەن بۆ ئەوەی شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و ھێزە چەکدارەکان رووبدات، شکستی ھێنا"، دەشڵێت، "حەشدی شەعبی قوربانی زۆری داوە لە پێناو کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی عێراق."


نوری مالکی سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، "ژمارەیەک لایەن ھەوڵیاندا حەشدی شەعبی پەلکێشی شەڕ بکەن لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان، بەڵام ھەوڵەکانیان شکستی ھێنا"، نووسیویشییەتی، "پێویستە ھێزە چەکدارەکان بە ئاگابن لە کەسانی ئاژاوە و پیلانگێڕ و دەبێت لەگەڵ حەشدی شەعبی یەکڕیزبن ھەروەک لە گۆڕەپانی شەڕدا یەکڕیزن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر جومعە عناد وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاندبوو، چەکی حەشدی شەعبی ھەڕەشە نییە بۆسەر ھێزەکانی سوپا.

ئاماژەی بەوەشدابوو، ھێزەکانی سوپا بەھێزن و دەتوانن شەڕ لەگەڵ ھەر دەوڵەتێک بکەن ئەگەر ھەوڵبدەن ھێرش بکەنە سەر عێراق.