هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، ئەرکی ھێزەكانمان لە عێراق، تەنها پێشکەشکردنی پاڵپشتی و مەشق و راھێنانە بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە و لە ئێستادا تەنها ئەوان لەسەر زەوی، شەڕی دژبە داعش دەکەن.
واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەرکی ھێزەکانیان لە عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا نەھاتووە کە بریتیە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و مەشق و راھێنانە بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.
واین مارۆتۆئەوەشی خستەڕوو، "بوونی ھێزەکان لە عێراق بۆ ریشەکێشکردنی چەکدارانی داعش، لەسەر داوای حکوومەتی عێراق بووە، ئێمەش ھاوبەشی یەکترین و ھەردوولامان ئامانجێکی ھاوبەشمان ھەیە کە ئەوەیش شکستپێھێنانی داعشە".
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تەنها ھێزە عێراقییەکان لەسەر زەوی، شەڕی دژبە داعش دەکەن.