سەردێڕ:

​کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقی دیاریکرد

ئەرشیف
فۆتۆ: 
2021-05-30

5945 جار خوێندراوەتەوە

​کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە لە مانگی شەشدا بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بێت.


چاوگێک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، "هەوڵدەدەن لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەرئەنجامی یەکەمی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنن".

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر دەرئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی و ئەلیکترۆنی بە رێژەی لەسەدا پێنج جیاوازییان هەبوو، ئەوە لە هەمان بنکە جارێکی دیکە بە دەستی دەنگەکان هەژمار دەکرێتەوە.

 

بڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنیش رایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی تەندروست لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.