سەردێڕ:

پۆلیس: ژنێک مێردەکەی لەشیرینی خەودا دەخنکێنێت

فۆتۆ: 
2021-05-30

89065 جار خوێندراوەتەوە

​ژنێکی ٢٢ساڵە لەشارۆچکەی کرمەی بەنی سەعید لەپارێزگای زیقار، لەو کاتەی مێردەکەی لەشیرینی خەودا دەبێت، بە ملپێچەکەی دەیخنکێنێت".


چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار بەئێن ئارتی راگەیاند: "ژنێکی ٢٢ساڵە لەشارۆچکەی کرمەی بەنی سەعید لەپارێزگای زیقار، لەو کاتەی مێردەکەی لەشیرینی خەودا دەبێت، بەملپێچەکەی دەیخنکێنێت".

بەوتەی پۆلیس پێش خەوتنیان دەمەقاڵەیان هەبووەو مێردەکەی بەدار لێی داوە، بۆیە دوای نوستنی مێردەکەی ملپێچەکەی خستۆتە سەردەمی و خنکاندویەتی

بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس، "ژنەکە بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر کراوە."