بڕیارە لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا شاندی هەرێم بچنەوە بەغدا بۆ گرتنەبەری ڕێکارە تەکنیکییەکان و یەکلایکردنەوەی پشکی هەرێم، هەوڵەکانیش بۆ ئەوەن پشکی هەرێم لە مانگی شەشدا ڕەوانە بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕتی سبەینێ یان یان دوو سبەی لەسەر پرسی بەشەبودجەی ساڵی ٢٠٢١ عێراق و پشکی هەرێم، جارێکی دیکە شاندی هەرێم دەگەڕینەوە بەغدا.
چاوگێک لە وەفدی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕێن سبەینێ بەغدا بە فەرمی لە کاتی سەردانەکە ئاگاداریان بکاتەوە کە رەنگە سبەی ئێوارە یان دوو سبەی کاتی سەردانەکە دیاریبکرێت بەوتەی ئاو چاوگە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیار وایە لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا رێککەوتن ئەنجام بدرێت و بەغدا پشکی هەرێم بنێرێت و پشکی هەرێم چیتر دوانەکەوێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو مانگە پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشكی هەرێم نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.