چاوگێکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی کارپێکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی لەکاتی تاقیکردنەوەدا لێدا، ئەمەش نوێترین ئاماژەیەکە لەسەر ئالۆزتربوونی پەویوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و گروپە چەکدارییەکان.
چاوگەکە لە زاری بەرپرسانی باڵای سەربازییەوەە بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا سیستمی بەرگری C-RAM خستووەتەکار و چالاکی کردووە، هاوکات، زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەسەربانی باڵیۆزخانەکە لەگەڵدا لێدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی چالاککردنی سیستمەکە وەک تاقیکردنەوەیەک، بەرەو ئاسمان تەقەکراوە تا ئاستی توانای وڵامدانەوەی موشەک و هاوەن و هەر هێرشێکی دیکەی بزانرێت.
سیستمی C-RAM سیستمێکی بەرگری ئەمریکییە پشت دەبەستێت بە رەشاشی شەش لولەیی کە دەتوانێت بسوڕێتەوە لە جۆری M-61ی ٢٠ مللیم و بە دووری سێ هەزار و ٥٠٠ مەتر گوللـە دەهاوێت.
سیستمەکە لە یەک خولەکدا دەتوانێت چوار هەزار و ٥٠٠ گوللـە بتەقێنێت و بۆ بەرگریرکردن لە موشەک و گوللـە هاوەن بەکار دەهێنرێت.
هاوکات، سیستمەکە راداری لەسەرە بۆ دیاریکردنی ئاراستەی موشەکەکان لە ئاسماندا و دەستنیشانکردنی شوێنی هەڵدان و کەوتنەخوارەوەشیانە، کە پشت بە هاوکێشە خوارزمییە بیرکارییە ئاڵۆزەکان دەبەستێت.