سەردێڕ:

کونسوڵى بەریتانیا بۆ ئێن ئاڕ تی: دەمانەوێت هەڵبژاردنێکى ئازاد و پاک ببینین

فۆتۆ: 
2021-05-29

1022 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵى بەریتانیا لە هەرێم رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانى عێراق بەلایانەوە زۆر گرنگە و دەیانەوێت هەڵبژاردنێکى ئازاد و پاک بەرێوەبچێت.


جەیمس سۆرتن کونسوڵى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕتى راگەیاند، ئەوان دەیانەوێت دۆخێک فەراهەمبکرێت تاکو عێراقییەکان بە دڵنیایییەوە دەنگ بدەن.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێوەبچێت.

کونسوڵى بەریتانیا پشتگیرى وڵاتەکەشى دەردەبڕی بۆ بڕیارەکەى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەسەڵاتى داوە بە نوێنەرایەتییەکەیان لە عێراق بۆ بەشداربوون لە چاودێرییکردنى هەڵبژاردنەکەدا.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان چاودێری پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات.