بە مەبەستی بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی و پاراستنی ئاسمانی عێراق، حکومەتی فەڕەنسا ئامادەیی نیشانداوە نوێترین سیستمی بەرگری بۆ دابینبکات.
عهباس سروت ئهندامی لیژنهی ئاسایش و بهرگری پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، بوونی سیستمێكی بهرگری ئاسمانی لە هەر وڵاتێکدا کارێکی زۆر گرنگه، بەڵام لە عێراقدا ئەو سیستمە زۆر لاوازە چونکە هیچ سیستمێکی رادار و موشەکی پێشکەوتووی دژە ئاسمانی نییە، کە بتوانێت ئاسمانی عێراق لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، له كۆبوونهوهی ئهم دواییهیاندا لهگهڵ شاندی لیژنهی ئهمنی فەڕهنسا و باڵیۆزخانهی ئهو وڵاته له بهغدا، جەختیانکردووەتەوە لەسەر پشتگیریکردنی عێراق به سیستمێکی بهرگری ئاسمانی پێشكهوتوو، دەشڵێت، شاندەکەی فەڕەنسا ئامادەیی حکومەتەکەیان نیشانداوە لە دابینکردنی ئەو جۆرە سیستمە بۆ عێراق.
لە ماوەی رابردوودا، چەندینجار ناوچەی سەوزی بەغدا بە موشەک هێرشیکراوەتەسەر، کە ئەوەش وای لە دەسەڵاتدارانی بەغدا کردووە هەوڵی بە دەستهێنانی سیستمی بهرگری ئاسمانی بدەن بۆ پاراستنی دامودەزگا و کونسوڵی وڵاتان لە مەترسی.