بۆیەکەمجار لە مێژوودا، ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان چاودێری پرۆسەی ئەنجامدنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و ئامادەیی بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەربڕی.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەکۆبونەوەیەدا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق لەخۆ بگرێت کە بڕیارە لە ١٠ ى تشرینی یەکەمدا ئەنجامبدرێت و، هەروەها بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کاری نێردەی نەتەوە یەکگرتۆەکان لە عێراق تا ٢٧ ی ئایاری ساڵی داهاتوو.
پاش ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ جار داوای لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کرد بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵژاردنەکەی عێراق و، دوێنێ لەکۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگروتوەکان بڕیاریدا بە بەشداریکردن لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
بەپێی دەقەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە ئەمریکا نوسیوێتییەوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوە، دەبێت هاوکارییەکانی یۆنامی بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردن بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی بچێتە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق.
پێشتریش ئەحمەد سەحاف، ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایانگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی وڵات بەبڕیاری ٢٥٧٦ رەزەمەندی لەسەر نوێکردنەوەی کارەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکە دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشاندەکرێت و دەنیردرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبڕیاری حکومەتی عێراقی، لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێوەدەچێت.