سەردێڕ:

ئەمریکا لەسەر ئالۆزییەکانی بەغدا هاتە دەنگ

فۆتۆ: 
2021-05-28

1601 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن زۆر توڕەیە لەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەکارهێنانی توند وتیژیەکی دڕندانە دژ بە خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات .


ئەمڕۆ هەینی، نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، ئێمە پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی دەکەین بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە لەدەرەوەی یاسا ڕووبەڕووی هاوڵاتیان دەبنەوە لەکاتێکدا ئەوان تەنها مافی ئازادی ڕادەربڕین

لەبارەی خۆپیشاندانەکانیشەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، خۆپیشاندەران بە ئاشتیی و بەپێی یاسا خۆپیشاندان جێبەجێ دەکەن  جێبەجێ دەکەن.

 

لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوودا، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە بەغدای پایتەخت بەڕێوە چوو کە تێیدا خۆپیشاندرانی چەند شار وشارۆچکەیەک بەژداریانکرد وداوایانکرد بکوژانی چالاکوانی مەنەدنی ئاشکرا بکرێن، ەئەنجامی ئەو خۆپیشاندانەوە گرژی وئالۆزی دروست بوو وبەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و دەیەها کەسی دیکەش بریندار بوون.