سەردێڕ:

پۆلیسی کەرکوک گۆرانکاری لەپۆستی ھەشت بەرپرسی ئەمنی کورددا دەکات

فۆتۆ: 
2021-05-28

1598 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە فەرمانێک جێگۆڕکێی لە پۆستی هەشت بەرپرسی ئەمنی کرد، سەرجەم ئەو بنکانەی ئاڵوگۆڕیان پێکراوە کوردن، و بەکوردێکی دیکەش پڕکراونەتەوە.


ئەو پۆستانەی ئاڵوگۆڕی تیێدا کراوە بریتین لە:

مقەدەم ئاکۆ غالب لە بەشی لێکۆڵینەوە لە رفاندنی ئۆتۆمبێل دەچێتە ژووری بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی عروبە.

عەمید هەڤاڵ عەبدولموحسین لە ئەفسەری ناوەندی پۆلیسی عروبە وە، دەچێتە ناوەندی ڕاهێنانی عروبه.

عەمید شوان مەجید لە ئەفسەری ناوەندنی پۆلیسی شوان دەچێتە ناوەندی راهێنانی عروبە.

عەمید نەوزاد سەڵاحەدین عەلی دەچێتە ناوەندی راهێنانی عروبە.

عەمید غالب تەها ئیسماعیل لە ئەفسەری ناوەندی پۆلیسی ئازادی بۆ ئەفسەری ناوەندنی پۆلیسی شوان.

عەمید نەجات حەسەن عەبدوڵڕەحمان دەچێتە ناوەندنی پۆلیسی ئازادی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ى ئۆتۆبەرەوە شاری کەرکوک وناوچە جێناکۆکەکان لە دۆخێکی ناسەقامگیری ئەمنیدایە و لەماوەی رابردووشدا چەندین جار هێرش کراوەتە سەر پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان وبەهۆیەوە چەندین قوربانی لێکەوتۆتەوە.

 

دیار محەمەد- کەرکوک