سەردێڕ:

ھەوڵی کوشتنی سەلیم جبوری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق درا

فۆتۆ: 
2021-05-28

25997 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی نوسینگەکەی، لە پارێزگای دیالە ھەوڵی کوشتنی سەلیم جبوری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دراوە و دوو لە پاسەوانەکانی برینداربوون.


لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەی سەلیم جبوری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای دیالە ھەوڵی کوشتنی سەلیم جبوری دراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوو لە پاسەوانەکانی سەلیم جبوری برینداربوون، بەڵام خۆی بە سەلامەت رزگاری بووە. 

نوسینگەی سەلیم جبوری باسی لەوەشکردووە، داوادەکەن پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە بکرێتەوە و ئەو کەسانەی دەستیان لە رووداوەکەدا ھەبووە رادەستی یاسا بکرێن. 

سەلیم جبوری؛ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو و لە ئێستادا سەرۆکی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازییە.