سەرۆکایتییەکەی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواناخرێت.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پەرلەمان و فایەق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی کۆبوونەوە و لە راگەیەنراوێکدا ئەوەیان خستەڕوو، "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ئه‌ركێكی ده‌ستوریی و نیشتمانییه و دواناخرێت."
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه و پێویسته ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربازبوون له كێشه و ئاسته‌نگه‌كان كه وڵات پێوەی ده‌ناڵێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، "بەردەوامی گرژییە ئەمنییەکان و دەستدرێژیکردنە سەر دەسەڵاتی دەوڵەت و پاراستنی مافەکانی بۆ دەستگرتن بەسەر بڕیاری ئەمنی و سەربازی پێشلکارییەکی مەترسیدارە بۆ سەر دەسەڵات و شکۆی دەوڵەت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە بەغدای پایتەختی عێراق چەکدارانی حەشدی شەعبی چوونە سەر ناوچەی سەوز دوای ئەوەی فەرماندەیەکیان دەستگیرکرا و توانییان فەرماندەکەیان وەربگرنەوە.