فۆتۆ:
2021-05-27
1499 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٩٤١ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستانیش ٦٧٠ حاڵەتی توشبوون و پێنج گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، سێ هەزار و ٩٤١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و ٣١٠ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیشدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سەرتاسەری هەرێم، ٦٧٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧٤٩ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تا ئێستا لە عێراق ١١ ملیۆن و ٨٦٣ هەزار و ٩ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ملیۆن و ٩٨١ هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ٢٨٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.