ئاگرێک لە گەڕەکێکی کەرکوک کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک دوکان سوتان، هاوکات، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگرێک لە گەڕەکی باروتخانەی پارێزگای کەرکوک کەوتوەتەوە و بەوهۆیەشەوە، چوار دوکان سوتاوە.
لەبارەی ئاگرەکەشەوە، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەکانیان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نازانرێت و تیمەکانیان بەردەوامن لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
بەگوێرەی وتەی خاوەنی دوکانەکانیش، کەلوپەلی نێو دوکانەکان زیاتر لە ماددەی نایلۆن و پاشماوەی زبڵ و خاشاکی سەرشەقامەکانی تێدابووە.