مستەفا کازمی رایگەیاند، جمجوڵە سەربازییەکانی بەغدا بۆ دروستکردنی گرفتە لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختە.
نوسینگه‌ی مستەفا کازمی سه‌رۆكوه‌زیران و فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی بۆ تاوتوێكردنی په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌وه و کازمی لە کۆبوونەوەکە وتوویەتی، وڵات به قۆناغێكی هه‌ستیاردا ده‌ڕوات و ئامانجیانە روبه‌ڕو‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌یه ببنەوە، كه وڵات له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی کێشە درێژخایه‌نەکان توشی بووە.
مستەفا کازمی باسی لەوەشکردووە، "جموجۆڵه چه‌كدارییەکانی ئه‌مڕۆی به‌غدا، پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدارن، نه‌ک ته‌نها لە یاسا و بڕیاره‌كان به‌ڵكو له ده‌ستوری عێراقیش."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "كه‌سانێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌یرانی ئه‌منی و سیاسی دروستبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ململانێی هه‌ڵبژاردن یان رێگریكردن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆمەتی 'تیرۆرکردنی' چالاکوانان، قاسم موسلیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی و فەرماندەی لیوای تفوف دەستگیرکرا، کە ئەوەش ناڕەزایەتی فراوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە و دواتر حکومەتی عێراق فەرماندەکەی رادەستی حەشدی شەعبی کردەوە.