دوای ئەوەی لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراقدا گرژی دروستبوو لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، "لاوازکردنی عێراق حەرامە، حەرام."
موقتەدا سەد رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بۆ گەلی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "نەتەوە و نیشتیمانی خۆتان لاواز مەکەن، کاربکەن بۆ سەرکەوتنی"، دەشڵێت، "رێگە بەکەوتنی وڵاتەکەتان مەدەن."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆمەتی 'تیرۆرکردنی' چالاکوانان، قاسم موسلیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی و فەرماندەی لیوای تفوف دەستگیرکرا، کە ئەوەش ناڕەزایەتی فراوانی چەکدارانی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە و هەڵیان کوتایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی عێراق.
لای خۆشییەوە، ئەحمەد ئەسەدی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "دەستگیرکردنی قاسم موسلیح سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی، بە شێوەیەکی نایاسایی ترسناکە و دۆخەکە دەشێونێت و پێویستە ئەو هەڵەیە راستبکرێتەوە."