سەردێڕ:

مەرجی ئێران بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2021-05-26

37690 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەرکاتێک حکومەتی عێراق ڤیزای لەسەر هاوڵاتیان و گەشتیارانی ئەو وڵاتە هەڵگرت، ئەوا ​ئێرانیش ئامادەیە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵبگرێت، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.


سەید رەسوڵ موهاجیر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دبلۆماسییەتی ئابوری، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بازرگانانی ئێرانی و عێراقی لە بەغدا، رایگەیاند، حکومەتی ئێران ئامادەیە ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراق هەڵبگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەرکاتێک حکومەتی  عێراق ڤیزای لەسەر هاوڵاتیان و گەشتیارانی ئێران  هەڵگرت، ئەو کاتە ئێرانیش ڤیزا لەسەر هاوڵاتی و گەشتیارانی عێراق هەڵدەگرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەوان تا ئێستا چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی عێراقن  و هەرکاتێک عێراق ئامادەبوو ڤیزا هەڵبگرێت، ئەوا هاوڵاتی و گەشتیارانی هەردوو وڵات دەتوانن بە بێ ڤیزا سەردانی وڵاتی یەکتری بکەن.