سەردێڕ:

لەسەر شێوازی داعش، ململانێیەکی خێڵەکی تاوانێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە

فۆتۆ: 
2021-05-26

42338 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە ململانێیەکی خێڵەکیدا لە شاری بەسرە کەسێک سەربڕدرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکی ئەمنی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "لە باکوری قەزای شاری بەسرە لە ململانێیەکی خێڵەکیدا پێکدادان رویداوە و چەکی سوک و مامناوەند بەکارهێنراوە".

راشیگەیاند، لە ئەنجامی ململانێکە کەسێک سەربڕدراوە و سەری لە لاشەی جیاکراوەتەوە و لەسەر جەستەی دانراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی کوشتنی کەسەکەدا هێزە ئەمنییەکان لەوێبوون، بەڵام نەیانتوانیوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

چاوگەکە باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی هەوڵەکان چرکراونەتەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە، بەڵام هەردوو لایەنی ناکۆکییەکە سەرقاڵی خۆ رێکخستنەوە و ئامادەکردنی چەکن.