سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی نیسان ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2021-05-25

1144 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی نیسانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا پێنج ملیار و ٥٤٩ ملیۆن دۆلار بووه.


وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە مانگی نیسانی رابردوو گەیشته ٨٨ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار بەرمیل نەوت بەداهاتی پێنج ملیار و ٥٤٩ ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ٦٢ دۆلار و ٧٧ سەنت بووە.

سەبارەت بە بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو له کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک، وەزارەتی نەوتی عێراق وتوویەتی، رۆژانە دوو ملیۆن و ٨٦٣ هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەکراوه و  نرخی هەر بەرمیلێکش بە ٦٢ دۆلار و ٧٧ سەنت فرۆشراوه.

عێراق؛ داهاتی سەرەکی لە رێگەی نەوتەوە بەدەستدەهێنێت و دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی رابردوودا زیانی بە ئابوری وڵاتەکە گەیاند، لە کاتێکیشدا، مستەفا کازمی کابینەکەی پێکهێنا رایگەیاندبوو، کار بۆ پەیداکردنی سەرچاوەی دیکەی ئابوری دەکەن جگە لە نەوت.