دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی پارێزبه‌ندی ئه‌ندامانی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، لەکاتی ئەنجامدانی هەر تاوانێکی ئاشکرا په‌رله‌مانتاران هیچ پارێزبه‌ندییه‌كیان نابێت جگه له كاتێك كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌سه‌ر تاوانێكی نه‌بینراو بۆ ده‌رده‌چێت.
دادگای باڵای فیدڕاڵی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیداهاتووە، به‌مه‌به‌ستی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی پێشوی دادگا سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌ویش ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه له ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تاوانێكی نه‌بینراو.
وتیشی، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر تاوانێك یاخود سه‌رپێچیه‌ك كه به‌ئاشكرا ئه‌نجامدراون راسته‌وخۆ په‌رله‌مانتاران ده‌ستگیرده‌كرێن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان یاخود پارێزبه‌ندی.
دادگای باڵای عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری پێشوی ده‌ركردوه به ره‌چاوكردنی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی، ره‌چاوی زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌كرێت كه له‌ده‌ستوردا هاتووه، مه‌به‌ست لێی زیاتر له‌نیوه‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ساده مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه كه زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بن.
دادگای فیدڕاڵی ئاشكراشیكردوه، به‌م بڕیاره دادگاكان ده‌توانن خێراتر له پێش‌و كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی یه‌كلابكه‌نه‌وه، چونكه زۆربه‌ی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ وه‌سفكردنی تاوانی خراپ جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌روه‌ها یه‌كلایكردنه‌وه پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌شیان په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی تۆمه‌تباران، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش بێت.