سەردێڕ:

چاکبوونەوە بە کۆرۆنا لەهەرێم لەبەرزبوونەوەدایە

فۆتۆ: 
2021-05-24

1136 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٠٩ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستانیش ٥٩٣ حاڵەتی توشبوون و هەشت گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، سێ هەزار و ٥٠٩ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و ٩٦٦ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ١٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیشدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سەرتاسەری هەرێم، ٥٩٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٨٠٣ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەشت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تا ئێستا لە عێراق ١٦ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار و ٤٢ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ملیۆن و ٨٦٦ هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ٢١٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.