فۆتۆ:
2021-05-24
5086 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بە کاتیۆشا هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکی لە پارێزگای ئەنبار.
چاوگێکی ئەمنی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بە کاتیۆشا هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکی لە پارێزگای ئەنبار.
راشیگەیاند، کاتوێشاکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی موئەسەسە لە ناوچەی بەغدادی خۆرهەڵات لە پارێزگای ئەنبار کەوتووەتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو چەندین جار بە موشەک هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازی و دامەزراوە دبلۆماتی و کاروانی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق بە ئامانجی لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە. هاوکات، لەماوەی رابردووشدا چەند جارێک بە کاتیۆشا هێرش کراوەتە سەر پارێزگای هەولێر و لە نوێترینیاندا هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ئەمریکاش گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانەوە بە ئەنجامدەری هێرشەکان تاوانباردەکات.