وەزیری کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند:"لەگەڵ ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵیی، گەیشتوون بە رێککەوتن".
محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:"بەرێژەی ٨٠ لەسەدا، خاڵە سنوورییەکان لە پارێزگای بەسرەوە تا دیالە جگە لە خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدراڵی دان".
ئاسکرایشیکرد، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵیی، گەیشتووین بە رێککەوتن.
وەزیری کشتوکالی عێراق ئەوەشیخستەڕوو، ھەندێک لە بەرووموومە کشتوکاڵییەکان بەھۆی زیادبوون لە بەرھەمھێنانیان، ھەناردەی دەرەوە کراون، وتیشی "مۆڵەت بە ھەناردەکرنی تەماتە، پەتاتە و بەرووبوومی دیکە دەدرێت".
پێشتر ساڵانە سەدان تۆن پەتاتەو تەماتە هاوردەی عێراق دەکرا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی زۆربوونی رێژەی بەرهەمی ناوخۆیی بەشێک کەمتر تەماتەو پەتاتە هەناردە دەکرێت.