سهرۆكایهتى پەرلەمانی عێراق ٣١ی ٥ی ٢٠٢١ی وەک وادەی لێپرسینهوه له وهزیرى دارایى حکومەتی فیدڕاڵی دانا.
ئەمڕۆ دووشەممە بهپێى بهڵگهنامهیهك كه دهست ئێن ئاڕتی کەوتووه و واژۆی سیروان عەبدوڵڵا ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراقی لەسەرە تێیدا هاتووه، "سهرۆكایهتى پهرلهمان رۆژى دووشهممهى رێكهوتى ٢٠٢١/٥/٣١ بۆ لێپرسینهوه له وهزیرى دارایى دانا".
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕتی، لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق پەیوەسته بەچەند پرسێکەوە گرنگترینیان، کێشەی بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و پرسی بانکی ناوەندی عێراق و کورتهێنانی گەورەیە لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١.
ئەمەلەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو بەهۆی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و گرانبوونی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی رۆژانەی خەڵک چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە ناو خەڵک و لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا و داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کرا.