بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە نێوان مانگی نیسان بۆ ئایاری ئەمساڵ لە دەروازەی سنوری میهرانی نێودەوڵەتییەوە بە بەهای ١٢٤ ملیۆن دۆلار ئێران کاڵا و میوە و سەوزایی هەناردەی عێراق کردووە.
روحوڵا غولامی بەڕێوەبەری گومرگی ئیلام بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرنای ئێرانی راگەیاند، لە دەروازەی سنوری میهرانەوە وڵاتەکەی بڕی زیاتر لە ٢٨٠ هەزار تۆن کەرەستەی بیناسازی و بەرهەمی پلاستیکی و شوشە و کەلوپەلی ناوماڵ و بەرهەمەکانزاییەکان و میوە و سەوزایی هەناردەی عێراق کردووە.
ئاشکرای کرد، رۆژانە ٣٨٠ بۆ ٤٥٠ بارهەڵگری عێراقی لە دەروازەی میهری نێودەوڵەتییەوە دەچنە ناو خاکی ئێرانەوە بەمەبەستی بارکردنی کەلوپەل و میوە و سەوزایی و پێداویستی و هاوردەی وكاتی دەکەن.
غولامی باسی لەوەشکرد، ساڵی رابردوو لە دەروازەی سنوری میهران بڕی یەک ملیۆن و ٦٠ هەزار تۆن کاڵا و خۆراک و میوە و سەوزە و پێداویستی جۆراوجۆر و بەبەهای ٥٥٣ ملیۆن دۆلار ئێران هەناردەی عێراقی کردووە.