سەردێڕ:

نامەیەکی سەدام حسێن ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2021-05-23

99744 جار خوێندراوەتەوە

رەغد سەدام حسێن کچی سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق، یەکێک لە نامەکانی باوکی بڵاوکردەوە کە مێژوەکەی بۆ ١٥ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.


رەغد سەدام حسێن کچی سەرۆککۆماری پێشووی عێراقی لە تویتەر، وێنەی نامەیەکی دەستنونووسی باوکی بڵاوکردەوە، کە مێژووەکەی بۆ ١٥ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و لەو کاتەدا سەدام حسێن لە زینداندا بووە و دادگایی کراوە.

سەدام حسێن لە نامەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "لە هۆڵ و دادگاییەکەدا کە بەناوی گەلەوە بۆ ئێمە کراوەتەوە، شەرەف لە رۆح بە بەهاترە، نیشتیمان لە خوێن بە بەهاترە و خەڵکیش لە رۆح بە بەهاترن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە، شانازی گەلی خاوەن شەرەف نزیک بووەتەوە، کە نە خودا و نە مێژوش لە بیریان ناکەن، ئەوانەشمان کە لە هۆڵی دادگاییکردن داین، ئەوانەین کە ئەو پەیمانەمان پاراستووە لەبەردەم گەلی خۆمان."

 

سەدام حسێن عەبدولمەجید؛ لە ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧ لەدایک بووە، لە ماوەی ١٦ی تەمموزی ١٩٧٩ تا ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ سەرۆککۆماری عێراق بوو، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦دا بە بڕیاری دادگای باڵای عێراق لەسێدارەدرا.