وەزارەتی نه‌وتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هه‌یه تا ساڵی ٢٠٢٣ رێژەى هه‌نارده‌كردنی نەوت بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا بەرز بکەنەوە.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگەیاندووە، له ئێستادا رۆژانه زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشور و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه هه‌نارده ده‌كه‌ن.
عاسم جیهاد دەشڵێت، به‌نده‌ره‌كانی باشور توانایان هه‌یه له رۆژێكدا چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان لێوه هه‌نارده بكرێت، هەر بۆیە لە پلانیاندایە تا ساڵی ٢٠٢٣ رێژەى هەناردەی نەوت بگەیەننە شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، مانگانه سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوک له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه له هه‌وڵی زیادکردن و فراوانكردنیدان.
عێراق؛ یەکێکە لەو وڵاتانەی لە داهاتدا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، بەڵام دوای ئەوەی ساڵی رابردوو نرخی نەوت دابەزی هەوڵ دەدات پشت بە سەرچاوەی دیکەی داهات ببەستیت جگە لە نەوت.