دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووه بە رێننمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە پەیوەسته بە قەدەغەی هاوردەکردنی چەند میوەیەک بۆ ناوخۆی وڵات.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راپۆرتێکیدا سەبارەت بەهۆکاری بەرزبونەوەی نرخی شتومەک رایگەیاند، "پێویسته هەماهەنگیەکی تەواو هەبێت لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی هاوردەکردنی چەند جۆرە میوەیەک".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، جێبەجێنەکردنی ئەو رێنمایانەش زەرەر و زیان بە بەرهەمی خۆماڵی دەگەیەنێت.
دەستەی دەستپاکی عێراق باسی لەوەشکرد، کۆنتڕۆڵنەکردنی دەروازە سنورییەکانی هەرێم دەبێتە هۆکارێک بۆ دزه پێکردن و هاوردەکردنی چەندین کاڵای رێگەپێنەدراو بۆ ناو بازاڕەکان.