سەردێڕ:

​لە دیالە بەهۆی وشکەساڵییەوە ١٥ ناوچە مەترسی کۆچکردنیان لەسەره

فۆتۆ: 
2021-05-23

920 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، بەهۆی وشکەىساڵی وکەمی رێژەی باران بارین لە ئەمساڵدا دانیشتوانی ١٥ ناوچەی جیاوازی سەر بەو پارێزگایە مەترسی کۆچکردن و بەجێهێشتنی ماڵەکانیان لەسەرە.


سەلاح مەهدی بەڕێوبەری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، پرسی ئاو لە دیالە ئاڵۆزە و لەژێر مەترسیدایە ، لەکاتێکدا زۆربەی ناوچەکانی ئەم شارە بۆ کەرتی کشتوکاڵ پشت بە ئاو دەبەستێت کە سەرچاوەکەشی ئاوی دیالە و روباری حەمرینه.

باسیشی لەوەکرد، ١٥ شوێنی کشتوکاڵی چۆتە نێو قەیرانی کەم ئاوییەوە، بەڵام لەهەموویان ترسانکتر ناوچەکانی بەلەدروزە، چونکە کێشەی ئاوی خواردنەوەشیان بۆدروست بووه.

سەلاح مەهدی ئەوەشی خستەڕوو، پرسی کۆچکردن و بەجێهێشتنی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە بەهۆی کەم ئاوی و وشکەساڵییەوە ئەوە لەسەر حکومەت پێویستدەکات کاری جددی بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١١ی ئایار بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی ساڵانەی بارانبارینی ئەمساڵ ٥٠٪ کەمتربووە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و وشکەساڵی هەرێمی گرتووەتەوە.