سەردێڕ:

گروپێکی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە سوپای تورکیا دەکات

فۆتۆ: 
2021-05-23

2823 جار خوێندراوەتەوە

گروپی چەکداری عەسائیبی ئەهلو حەق رایگەیاند، "سەرجەم بژاردەکان لەبەردەستماندایە بۆ وەڵامدانەوەی دوژمنکاری وڵاتی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان".


مەحمود روبەیعی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی عەسائیب ئەهلو حەق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، "هێزەکانمان توانی بەرپەرچدانەوەی تەواوی کارە دوژمنکاریەکانی وڵاتی تورکیایان هەیه و دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی پەرە بە سستمی بەرگری ئاسمانی عێراق بدات".

راشیگەیاند، "وەڵامدانەوە و هێرشی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی تورکیا کارێکی داواکراو و لەپێشنەی هێزەکانمانە، چونکە داگیرکاری تورکیا لە ناو و درەوەی هەرێمی کوردستان فراوانتر بووه".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکە و بارەگای پارتی کارێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستی بە ئۆپراسیۆنی چنگی بروسکە و چنگی هەورە تریشقە کردووە، بەوەش زیان بە ناوچە سنورییەکانی هەرێم گەیشتووە و چەند گوندێکی ناچار بە چۆڵکردن کردووە.