وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەت رێکەوتنی لەبواری سەلامەتی و تەندروستی کشتوکاڵ و دەریاوانیدا واژۆ کردووە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵات چووەتە ناو دوو رێکەوتنی نیوەدەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشدا، رێکەوتنی یەکەم دەربارەی سەلامەتی و تەندروستییە لە بواری کشتوکاڵدا و ژمارە ١٨٤ی ساڵی ٢٠٠٣یە.
دەشڵێت، رێکەوتنی دووەم ناسنامەی کاری دەریاوانی نیوەدەوڵەتی ژمارە ١٨٥ی ساڵی ٢٠٠٣یە.
رێکەوتنامەی نێودەوڵەتی کشتوکاڵ لەساڵی ٢٠٠١ واژۆ کراوە بە ئامانجی پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو کەسانەی لەبوار کشتوکاڵدا کاردەکەن لە ئاکارە ترسناکەکانی سەلامەتی و تەندروستی و کردنەوەی راهێنان و دابینکردنی کەلوپەلی خۆپارێزی بۆیان.
هاوکات، لە رێکەوتنامەی نێودەوڵەتی کاری دەریاوانیدا عێراق دەتوانێت زیاتر لە ٥٠٪ی ئاوە لە ئاوە هەرێمیەکان ونێودەوڵەتیەکان کاربکات و مامەڵە لەگەڵ سێ لەسەر چواری کەشتیگەلە نێودەوڵەتیەکان بکات.