ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، مالکی کاندیدکردووە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران لە حاڵەتی بەدەستهێنانی دەنگی پێویستدا و هاوکات، هاوپەیمانی سەدریش دوو کەسی کاندیدکردووە و لەوانەشە هاوپەیمانی فەتح کەسێك کاندیدبکەن.
ماڵپەڕی سکانی نیوز، ناوی ئەو هاوپەیمانی و کەسایەتیانەی کە کاندیدکراون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشکراکرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەك لە هاوپەیمانی رەوتی سەدر و فەتح و دەوڵەتی یاسا لەدیارترین هاوپەیمانیەکانی پەرلەمانی عێراقن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشداوە، نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پیشوتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کاندیدکراوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی وڵاتەکە.
باسی لەوەشکردووە، رەوتی سەدر، چەند مەرجێکی بۆ کاندیدەکان داناوە و دوو کەسیشی بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە و بەنیازیشن بەتەنیا حکومەت پێكبهێنن.
ئاشکراشیکردووە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق بڵاویکردەوەتەوە نایەوێت بەشداری هەڵبژاردنی پیشوەختەی وڵاتەکە لەژێر هیچ ناو و ناونیشانێك و پارتێكدا بکات و پاڵپشتی هیچ لایەنێك ناکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت.