سەردێڕ:

'ئێران دەسەڵاتی بەسەر چەکدارە شیعەکانی عێراقدا نەماوە'

فۆتۆ: 
2021-05-22

1951 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران دوای ئەوەی بێهیوابوون لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە وڵاتەکەیان لە عێراق داوایانکردووە، خزمەتگوزاری و ئەرکە سەربازەکانیان لەو وڵاتە ببنە دەرەوە.


میدیاکان بڵاویانکردەوە، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی، هەژموونی ئێرانی لە عێراقدا نەهێشتووە و گروپە چەکدارەکانی نزیک لێی لە کۆنترۆڵ دەرچوون.

ئاماژەیان بەوەشداوە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران زیاتر سەربەخۆیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن و هێرش دەکەنە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە عێراقدا و لەمەشدا ناکۆکییان لەگەڵ تاراندا بۆ دروستبووە.

باسیان لەوەشکردووە، کەتائیبی حزبوڵا  و حەسائیبی ئەهلی حەق لە پێشەوەی ئەو هێزانەن پابەندی بڕیارەکانی ئێران نین لە ئێستادا. 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، قاسم سولەیمانی فەرماندەیی پێشووی فەیلەقی قوردس لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا لەلایەن ئەمریکاوە لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.

هاوکات، چاودێران پێیانوایە، بە کوژرانی سولەیمانی، ئێران کاریگەری لەسەر گروپە چەکدارەکانی عێراق کەمتربووە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.