سەردێڕ:

کاندیدێکی هاوپەیمانی عەزم بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق کوژرا

فۆتۆ: 
2021-05-22

12022 جار خوێندراوەتەوە

هاشم مەشهەدانی یەکێک لە کاندیدانی هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لەنێو شاری بەغدای پایتەخت لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا.


ئەمڕۆ شەممە، خەمیس خەنجەر سەرۆکی  هاوپەیمانی عەزم هاوکات یەکێکە لەسیاسەتمەدارە سوننەکانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، "تیرۆرکردنی هاشم مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم لە نێو شاری بەغدا، نامەیەکی ترسناکە ".

دەشڵێت، "روداوەکە ئاماژەیە بۆ گرنگی پاراستنی کاری دیموکراسی و خاوەن بیر و بۆچون و چالاکی جەماوەری لە عێراق و پاراستنیان لە تیرۆرستان و هەڵگرانی چەکی بێ مۆڵەت ودەرچوو لەیاسا".

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ دروستكردنى ژوورێكى ئۆپراسیۆنه‌كانى راگه‌یاند بۆ وردبینیكردن له‌شایسته‌یی كاندیده‌كان له‌ماوه‌ى ١٥ رۆژدا بەمەبەستی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كانى ده‌نگدان.

وابڕیاره رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە عێراق هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیی بەڕێوە بچیت، دەبێت سێ رۆژ پێش ئەو وادەیە پەرلەمانی عێراق خۆی هەڵبووەشێنێتەوە.