سەردێڕ:

ئایا لە بودجەی ٢٠٢١دا، هیچ بڕە پارەیەک بۆ دامەزراندن تەرخانکراوە؟

فۆتۆ: 
2021-05-22

1899 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کورتهێنان لە پرۆژە یاسای بودجەدا، نابێت بەهیچ شێوەیەک پلەی دامەزراندن نوێ بکرێتەوە، تا ئەو کاتەی بودجەی نوێ دادەنرێت.


ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق لەبارەی دامەزراندنی چین و توێژە جیاوازەکانەوە لەسەرانسەری عێراقدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌و جیاوازیه‌ى هه‌یه‌ له‌ نرخى نه‌وتى ئێستا و ئه‌وه‌ى له‌ بودجه‌دا دیاری كراوه‌ كه‌ بۆ نرخی هەر بەرمیلێک بە (٤٥) دۆلار جێگیر کراوە، ئەوا به‌كاردێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورت هێنان و بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان.

هاوکات، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق باسی لەوەشکردووە، تەرخانکردنی ئەو جیاوازییە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان و بودجەی وەبەرهێنان، ئەمەش رێگرە لەوەی لە، بودجەیەدا هیچ بڕە پارەیەک بۆ پلەی دامەزراندن تەرخان بکرێت.

ئەحمەد سەفار ئەوەشی خستوەتەڕوو، "نابێت به‌هێچ شێوه‌یه‌ك پله‌ى دامه‌زراندن نوێ بكرێته‌وه‌ تاوه‌كو دانانى بودجه‌ى نوێ ".

لە ماوەی رابردوودا دەرچوانی زانکۆکان لە هەرێم وعێراقیش چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و تیایدا داوای دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆکان دەکرێت لە بەش و بوارە جیاوازەکاندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٣١ی ئازاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەکۆی دەنگ پرژە یاسای بودجەی پەسەند کرد و، تیایدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە (٤٥) دۆلار جێگیرکرا، بەڵام لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت نزیکبووەتەوە لە ٧٠ دۆلاری ئەمریکی.