بەهۆی تاوانە جۆراوجۆرەکانەوە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان نزیکەی ١٠٠ هەزار زیندانیکراو لە گرتووخانەکانی عێراقدان و هەوڵێکیش لە ئارادایە بۆ زیادکردنی ژمارەی گرتووخانەکان.
ئهحمهد لعێبی وتەبێژی وهزارهتی دادی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی دهستهبهركردنی ژینگهیهكی شیاو بۆ گیراوان و نههێشتنی ئهو جهنجاڵییەی، كه له گرتووخانهكانی وڵات دروستبووه بەنیازن ژمارەیەک گرتووخانەی نوێ دروستبکەن و هەندێکیشیان فراوانبکەن.
ئەگەرچیش تا ئێستا حکومەتی عێراق بە فەرمی ژمارەی گیراوانی ئاشکرانەکردووە، بەڵام چەند ناوەندێک ژمارەیانی بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار مەزەندەکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە ژمارەی گرتووخانەکان دوو هێندە زیادیکردووە و لەوکاتەوە ١٣ گرتووخانە لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستکراون.
لەلایەکی دیکەوە، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق باس لە مامەڵەی نامرۆڤانەی زیندانییەکان و دۆخی خراپی ژیانیان دەکەن لە گرتووخانەکاندا.