فۆتۆ:
2021-05-21
1349 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٧٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستانیش ٧٨٥ حاڵەتی توشبوون و ١٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، سێ هەزار و ٥٧٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار هەزار و ٥٥٧ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ٢٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیشدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سەرتاسەری هەرێم، ٧٨٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٨٨٢ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تا ئێستا لە عێراق ١١ ملیۆن و ٦٠٤ هەزار و ٩٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ملیۆن و ٧٢٠ هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ١٣٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.