بەرپرسی پەیوەندییەکانی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی بەشیری سەر بە پارێزگای کەرکوک، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر حەشدی شەعبی و تاوەکو ئێستاش ئاماری کوژراو و بریندار دیار نییە.
عەلی حسێنی بەرپرسی پەیوەندییەکانی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو چەکدارانە داعش بوون و ماوەیەک روبەڕوبوونەوەی لە نێوانیاندا بەردەوام بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، توانیویانە چەکدارەکان لەو ناوچەیە دوور بخەنەوە و تاوەکو ئێستاش ئاماری کوژراو و بریندار دیار نییە.
لەماوەی رابردوودا، چەندین جار لەلایەن چەکدارانی سەر بە گروپی چەکداری داعشەوە، لەناوچە جیاجیاکانی عێراق هێرش بۆسەر دامودەزگا و خانووی هاوڵاتیان و خەڵکانی مەدەنی ئەنجامدراوە، بەرپرسانی ئەمنیش هۆکارەکەی بۆ هەبوونی شانەی نوستووی داعش و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا دەگەڕێننەوە.
سۆران محەمەد، کەرکوک