سەردێڕ:

چاکبوونەوە بە کۆرۆنا لە هەرێم و عێراقدا لە هەڵکشاندایە

فۆتۆ: 
2021-05-20

928 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٩٣٣ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستانیش ٦٧٧ حاڵەتی توشبوون و ١١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، سێ هەزار و ٩٣٣ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار هەزار و ٥٦٣ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ٢٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیشدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سەرتاسەری هەرێم، ٦٤٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٨٤٩ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تا ئێستا لە عێراق ١١ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و ٣٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ملیۆن و ٦٧٣ هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ١٠٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.