فۆتۆ:
2021-05-19
709 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌بێته هۆكاری سەقامگیربوونی سنورى نێوان عێراق و سووریا. دەشڵێت، " هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كارده‌كه‌ن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییه ئەمنییەكان كه له‌لایه‌ن چەکدارانی داعشه‌وه قۆستراونەتەوە".
ته‌حسین خه‌فاجى گوتەبێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق راگه‌یاند، "فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به هەماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە كردنه‌وه‌ى ناوه‌نده گرنگه‌كانى هەماهه‌نگیكردن له جموجۆڵى كه‌رته‌كان و به‌دواداچوونى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان بۆ داخستنى بۆشییه‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق و سووریا، كارێكى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
راشیگەیاند، "هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كارده‌كه‌ن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییه ئەمنییەكان و نزیككردنه‌وه‌ى رووبه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن چەکدارانی داعشه‌وه قۆستراونەتەوە بۆ مانه‌وه‌یان به‌تایبه‌ت ناوچه سه‌خته شاخاوییه‌كان كه هاتوچۆكردنی پیادە تیایاندا قورسە".
هاوکات، ئاماژه‌ی بەوەشدا، هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان دەبنە هۆكاری سەقامگیربوونی دۆخی ئەو ناوچانە، بەتایبەتی لەسەر سنوورەكانی عێراق و سووریا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لە كۆبوونەوە و دیدارەكانی ئەم دواییانەیاندا لەگەڵ هەرێم، جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان كراوەتەوە لە رێگەی چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگریی و ئه‌نجامدانى ئۆپەراسیۆن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوو مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی ئایار لەقۆناغی یەكەمدا ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق دەستبەكاردەبێت.
پێشتریش ئێن ئاڕ تى لە زارى جەبار یاوەر ئەمیندارى وەزارەتى پێشمەرگەوە بڵاویکردەوە، لەدواى جەژنەوە سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌شى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەسەر پێشنیازى مستەفا کازمى دروستبكرێن.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەناوچەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، چەکدارانی داعش چەندین هێرشیان کردوووە تەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە چەندین پێشمەرگە شەهید و برینداربوون.